به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك پیته‌ر ڕۆسكام، ئه‌ندامی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌كاتی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه‌دا دوو پێشنیاری پێشكه‌ش كردوه، كه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی فڕۆكه به ئێران له لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای بۆینگی ئه‌مریكی و ئێرباسی ئه‌وروپییه‌وه، چونكه مه‌ترسی هه‌یه ئێران ئه‌و فڕۆكانه بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی به‌كار بهێنێت، هاوكات به‌خشینی هه‌ر بڕه قه‌رزێكیش به دامه‌زراوه داراییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كڕینی فڕۆكه قه‌ده‌غه بكرێت.
پرۆژه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بۆئه‌وه‌ی بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانیشه‌وه په‌سه‌ند بكرێت.
ڕۆسكام ڕاشیگه‌یاند، له ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه هیچ ئه‌ندامێكی دیموكراته‌كان دژایه‌تیی خۆی ڕانه‌گه‌یاندوه.